پایتەخت

لاهور شێخ جەنگی نهێنی گەورە ئاشکرا دەکات

لاهور شێخ جەنگی نهێنی گەورە ئاشکرا دەکات
کورتە

زیاتر لە 235 دەفتەر دۆلار پارە لە لالەزار دزراوە

دوابەدوای شەوی هێرشەکەی سەر لالەزار لاهور شێخ جەنگی لە نێو زیندانەوە زانیاری نەبیستراو دەربارەی دیار نەمانی ملیۆنان دۆلاری یانەی نەورزۆ ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی باڵا بەسەرۆکایەتی د.مونا یاقۆ سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەردانی گرتوخانەی کانی گۆمەیان لەشاری سلێمانی کرد.


لە سەردانەکەی د.مونا یاقۆ بۆ لای لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی و دەیان زیندانیکراوە ڕووداوەکەی لالەزا. 

 

لە نێو زیندانەوە لاهور شێخ جەنگی بە سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی گووتووە: "ئەو شەوەی کە هێرشمان کرایە سەر دوو ملیۆن و 350 هەزار دۆلارمان لەلایەن هێزەکانی یەکێتی لێبراوە".

 

سەرۆکی بەرەی گەل داوای لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ کردووە، پارەکەی بۆ بگەڕێندرێتەوە چونکە هی یانەی نەورۆزە.

 

جێگەی باسە، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ گووتی: "لەسەر دیارنەمانی پارەی یانەی نەورۆز پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی سکاڵایان تۆمارکردووە و بەدواداچوونیان کردووە".

 

ئەمڕۆ یەک مانگ بەسەر شەڕەکەی لالەزار و دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و سەرۆکی یانەی نەورۆز تێدەپەڕێت.

21 ئەیلوول 2025 19:56 116
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025