پایتەخت

پارێزگاری واست بەهۆی ئاگرەکەی کوت دادگەیی دەکرێن

پارێزگاری واست بەهۆی ئاگرەکەی کوت دادگەیی دەکرێن
کورتە

پارێزگار و ژمارەیەک بەرپرس و فەرمانبەری پارێزگای واستی عێراق بە تۆمەتی کەمتەرخەمی لە ڕووداوی ئاگرەکەی شاری کوت دادگەیی دەکرێن

دواجار سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دادگەییکردنی ژمارەیەک بەرپرس و فەرمانبەری پەسند کرد، کە تۆمەتبار بوون بە کەمتەرخەمی بەر لە ئاگرکەوتنەوەکەی باڵەخانەیەک لە کوت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی ئەنجامی ئەو لیژنەیەی پەسەندكرد كە تایبەت بە رووداوی ئاگر كەوتنەوەكەی رۆژی 16-7-2025 لە باڵخانەیەكی شاری كوت لە ناوەندی پارێزگای واست.

 لەسەر بنەمای ئەنجامی لێكۆڵینەوەی ئەو لێژنەیەی کە بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکە پێکهێندرابوو، بەفەرمانی سوودانی، هەریەك لە پارێزگاری واست، بەڕێوەبەری ئێستاو پێشووی شارەوانی كوت، بەڕێوەبەرانی بەرگری شارستانی و دابەشكردنی كارەبای واست چەندین فەرمانبەری دیكە دەدرێنە دادگا.

هەر بەگوێرەی لێکۆڵینەوەی ئەم لێژنەیە، ژمارەیەك لە بەرپرس و فەرمانبەران كەمتەرخەم بوون لە بەجێگەیاندنی ئەركەكانی سەرشانیان و ڕێگەپێدانیان بۆ خاوەنی باڵەخانەكە كردووە سەرباری نەبوی مۆڵەتی دروستكردن.

یەکێک لە بڕیارەکانی دیکەی سوودانی، بریتییە لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییانی رووداوەکەیە بە 10 ملیۆن دینار. وەزارەتی تەندروستیش چارەسەری برینداران لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق لە ئەستۆ دەگرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، شەوی 16ی تەممووزی 2025 ئاگر لە باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی شاری کوت-ی ناوەندی پارێزگای واست کەوتەوە. نزیکەی 70 کەس گیانیان لەدەستدا، زۆرینەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستدا بە دووکەڵی ئاگرەکە خنکان.

21 ئەیلوول 2025 17:26 28
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025