پایتەخت

کەی سەبەتەی شەشەمی بەشەخۆراک دابەش دەکرێت؟

کەی سەبەتەی شەشەمی بەشەخۆراک دابەش دەکرێت؟
کورتە

بەڕێوەبەری بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر زانیاری ورد لە بارەی دابەشکردنی سەبەتەی شەشەمی بەشەخۆراک خستەڕوو

لەگەڵ گەیشتنی سەبەتەی شەشەمی بەشەخۆراکی هاووڵاتییان بەڕێوەبەری بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی دەکەین.

ئەمڕۆ یەکشەممە دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر بە پایتەخت میدیای راگەیاند، ئەمڕۆ دەستمان بە وەرگرتنی پارە لە بریکارەکان کرد، چونکە ئێستا پڕۆسەکە گۆراوە سەرەتا دەبێت بریکارەکان بێن پارە بدەن دواتر بەشەخۆراک دابەش دەکرێت.

دووپاتیکردەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی شەشەمی بەشەخۆراکدا بەسەر هاووڵاتییان دەکەین.

باسی لەوەشکرد، لە سەرەتادا برنج دابەش دەکەین و دواتر ماددەکانی دیکە دابەش دەکرێت.

دلێر عەبدولواحید سەبارەت بە کەمی ڕۆن ئاماژەی بەوەکرد، کێشەکەمان چارەسەر کردووە و بۆ ئەم مانگەش ڕۆنمان بۆ دێت.

جێگەی باسە، ئەو ماددانەی دابەش دەکرێت، برنج، ڕۆن، نیسک، ئاری نۆک، شەکر و دۆشاوی تەماتە.

21 ئەیلوول 2025 17:02 82
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025