پایتەخت

لەسەر پردێک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

لەسەر پردێک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا
کورتە

لە ڕووداوێکدا ئۆتۆمبێلێک لەسەر پردێک کەوتە خوارەوە

شۆفێری ئۆتۆمبێلێک لەسەر پەردێک کەوتەخوارەوە و بەم هۆیەوە گیانی لەدەستدا و هاتووچۆی گەرمیانیش هۆکاری ڕووداوەکە ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا، لەنزیک گوندی تازەدێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری فورد فیکو بەئاراستەی ناحیەی باوەنور ڕۆیشتووە، کۆنترۆڵی لەدەستداو وەرگەڕا.

 

جەختی لەوەشکردەوە، بەم هۆیەوە شۆفێرەکەی لەدایک بووی ساڵی 1996 گیانی لەدەستدا.

 

دووپاتیکردەوە، لەئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی قەزای کەلارە و تیمی هاتووچۆ گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.

20 ئەیلوول 2025 18:29 179
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025