22 گەڕەک و ناوچەی بەغدا گەمارۆ دراون و تاوانباران دەستگیر دەکرێن

هێزە ئەمنییەکان هەڵمەتێکی تووند بۆ کۆکردنەوەی چەکی بێ مۆڵەت ڕادەگەیەنن
هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، بەکارهێنان و لێکەوتە مەترسیدارەکانی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان لە بەغدا، وایکردووە کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە هەڵمەتێکی تووند بۆ کۆکردنەوەی چەکی بێ مۆڵەت و ئەو کەسانەی پێشێلکاریی یاسان بەڕێوەببەن.
ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕایگەیاندووە، بە مەبەستی کۆکردنەوەی چەکە بێ مۆڵەتەکان و دەستگیر کردنی پێشێلکارانی یاسا لە پایتەختی عێراق، هەڵمەتێکی ئەمنی لە 22 گەڕەک و ناوچەی جۆراوجۆری ئەو شارە بەڕێوەدەچێت، ئەم هەڵمەتە پشتی بە زانیارییە تایبەتەکان بەستووە، هێزێکی زۆری ئەمنی تێیدا بەشدارن و ئامانج لێی، کۆکردنەوەی چەکە بێ مۆڵەتەکان، داخستنی شوێنەکانی فرۆشتنی ئەو چەکانە و دەستگیر کردنی ئەو کەسانەیە، کە چەکی بێ مۆڵەتیان پێ بووە یاخود فرۆشتوویانە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەیدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، ئاماژەی بەوە کردووە، کە ڕێکارە ئەمنییەکان دەستیان پێکردووە، لە چەندین ناوچەی وەکو کەمالییە، غەزالییە، مەعامیل، عەبایجی، زیب زاری، ئوم نەجم، ئەلبو عەساف، فەحامە، ئەلبو سەیفی، شوعلە، دەوانم، سوەیب، توراس، دیوان، ئەلبوعەیسە، نەهرەوان و لە هەردوو لای ناوچەی کەڕخ و ڕەسافە و دەوروبەری گەمارۆ دەستیپێکردووە و پشکنین بۆ هەموو شوێنێک دەکەن.