خۆڵبارین 84 کەسی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد
                
            
        84 کەس بەهۆی خۆڵبارین باری تەندروستییان تێکچووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون
شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی بە تەواوی گرتووەتەوە و مەترسی لەسەر تەندروستی هاووڵاتییان دروست کردووە.
بە پێی ئەو ئامارانەی نەخۆشخانەکانی کەرکووک بڵاوییان کردووەتەوە زیاتر لە 84 کەس بەهۆی خۆڵبارین باری تەندروستییان تێکچووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ئامارەکان لە دوانیوەڕۆی دوێنێ هەینی تاوەکو ئەمڕۆ شەممە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
نەخۆشخانەی ئازادی 35 کەس
نەخۆشخانەی گشتی کەرکووک 15 کەس
نەخۆشخانەی ژنان و منداڵان 9 کەس 
نەخۆشخانەی گشتی داقوق 10 کەس
نەخۆشخانەی گشتی حەویجە 4 کەس 
سنوری حەویجە 11 کەس 
ماوی دوو ڕۆژەی شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ ڕووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و مەترسی بۆ تەندروستی هاووڵاتییان و زیاتر پیسبوونی ناوچەکە دروست کردووە.