پایتەخت

زیاتر لە 800 قوتابی بە خواردنی بێ بەرامبەری حکومەت ژەهراوی بوون

زیاتر لە 800 قوتابی بە خواردنی بێ بەرامبەری حکومەت ژەهراوی بوون
کورتە

لە ئەندونووسیا سەدان قوتابی بە خواردنی بێبەرامبەری حکومەت ژەهراوی بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران

زیاتر لە 800 قوتابی بە خواردنی بێ بەرامبەری حکومەت ژەهراوی بوون

لە دوو کەیسی دابەشکردنی خواردنی بێ بەرامبەر لە قوتابخانەکانی ئەندەنوسیا، کە لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتە ڕیکخرابوون، نزیکەی 1000 قوتابی ژەهراوی بوون.

پێگەی سترەەیت تایمز بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵدا پرابۆوە سوبەینتۆ، سەرۆک ئەندەنوسیا پڕۆگرامێکی دابەشکردنی خواردنی بێ بەرامبەری بەسەر قوتابییانی قوتابخانەکان جێ بەجێکرد، لە 17ـی ئەم مانگە لە 5 قوتابخانەی هەرێمی جاڤا 569 قوتابی دوای خواردنی مریشک و برنج تووشی ڕشانەوە و دڵتێکەڵهاتن بوونەوە و 30 قوتابی گەیەندرانە نەخۆشخانە، بەڵام لە ئێستادا ئەوانەی دیکە سەرجەمیان تەندرووستیان جێگیرە، تەنیا 10 قوتابی نەبێت کە تا ئیستا لە ژێر چاودێری پزیشکی دان.

بەگوێرەی ئاژانسی خواردنی نەتەوەیی، کە سەرپەرشتی پڕۆگرامی دابەشکردنی خواردنەکان دەکات، لە هەمان ڕۆژدا، ئەمجارە لە دورگەکانی بانگگای لە پارێزگای سۆلاوێسی ناوەڕاستی ئەندوونسیا هەمان حاڵەت ڕوویدا و بەهۆیەوە 277 قوتابی ژەهراویی بوون.

دوای ئەم ڕووداوە پڕۆگرامەکە بۆ ماوەیەکی کاتی وەستێندرا و سەرۆکی وڵاتەکە داوای لێبووردنی لە قوتابییەکان و کەسوکاریان کردوو و دڵنیایی دا کە ڕووداوەکە بە ئەنقەست ڕووی نەداوە.

19 ئەیلوول 2025 19:14
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025