بەشەخۆراکی هیچ فەرمانبەرێکی مووچە بەرز نابڕدرێت

دڵنیایی دەدرێت بە هاووڵاتییان لەبارەی بڕینی بەشەخۆراک
دوابەدوای نووسراوێکی وەزارەتی بارزگانی عێراق لەبارەی بڕینی بەشەخۆراکی فەرمانبەری مووچە بەرز، بەرێوەبەری پسووڵەی خۆراکی هەولێر ڕاستی بڕیارەکە ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە سیامەند نانەکەلی، بەرێوەبەری پسووڵەی خۆراکی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هیچ نووسراوێک لەبارەی بڕینی بەشەخۆراکی ئەو خانەنشینان و فەرمانبەرانەی کە مووچەکانیان لە ملیۆنێک و 500 هەزار دینار زیاترە بەدەستمان نەگەیشتووە.
جەختی لەوەکرد، ئەم هەواڵە دوور لە ڕاستییەوە، بڵاوبوونەویە ئەم هەواڵە دەگەڕێتەوە بۆ بێسەروبەری بەغدا و هەرکەسێک لای خۆیەوە قسەیەک دەکات.
باسی لەوەشکرد، هەر نووسراوێک بە فەرمی بەدەستمان نەگات ڕەتدەکرێتەوە و هیچ ئەگەرێکی لەم جۆرە بڕیارە نییە.
سیامەند نانەکەلی دووپاتیکردەوە، دابەشکردنی بەشەخۆراک بۆ هەموو چینێکە و هەر لەسەرەتاش بڕیاری دابەشکردن بۆ هاوکاریکردنی خەڵک بووە.