هێرشکرایە سەر جووتیارانی کورد

بەپەلە.. ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردە سەر دوو جووتیار
لە کەرکووک ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردە سەر جووتیارانی کورد و یەکێک لە جووتیارەکان بە سەختی بریندارە.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، کەمێک لەمەوبەر لەنێوان ناحیەی پردێ و کەرکووک بەدیاریکراوی لەسنوری گوندی بیبانی لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشکرایە سەر دوو جووتیاری کورد.
لەبارەی تەندروستی جووتیارەکان جەختی لەوەشکردەوە، یەکێک لەجووتیارەکان بەسەختی بریندارکرا و جووتیارەکەی دیکەش لەلایەن چەکدارەکان بەرەو شووێنێکی نادیار ڕفێنرا.
سەرچاوەکە دووپاتیکردەوە، دوو جووتیارەکە مۆلیدەکەی سەر زەوییەکەیان لەکارکەوتووە و کاتێک ویستوویانە مۆلیدەیەکی تر بهێنن بەڵام لەڕێگەدا چەکدارەکان هێرشان کردوونەتەسەر.
باسی لەوەشکرد، هێزەئەمنییەکان لێکۆڵیینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە و تا ئێستا چارەنووسی جووتیارە ڕفێنراوەکە نادیارە.