پایتەخت

دۆناڵد ترەمپ: حەوت جەنگی جیهانیم ڕاگرت بەڵام پووتین شەرمەزاری کردم

دۆناڵد ترەمپ: حەوت جەنگی جیهانیم ڕاگرت بەڵام پووتین شەرمەزاری کردم
کورتە

ترەمپ نهێنی گەورە لەبارەی ڕاگرتنی شەڕ لە جیهان ئاشکرا دەکات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، تاوەکو ئێستا لە ئاستی جیهانیدا توانیومە 7 شەڕی گەورە ڕابگرم، بەڵام ڤلادیمیر پووتین سەرشۆڕ و شەرمەزاری کردووم. 

 

لە پەراوێزی کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ کییەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، لەبارەی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی هەردوو وڵاتەوە، باسی جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا لە نێوان ڕۆژنامەنووساندا هاتە ئاراوە و پرسیاری ئەوە لە ترەمپ کرا، کە کەی ئەو جەنگە کۆتایی دێت و ڕایدەگرێت؟ لەو وەڵامدا دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، من تاوەکو ئێستا 7 جەنگی جیهانیم ڕاگرتووە، کەس نەیتوانیوە کارێکی وا بکات، چونکە من هەوڵم بۆ کۆتاییهێنانی جەنگەکانە. 

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دۆناڵد ترەمپ باسی لەوە کرد، پێم وابوو دەتوانم بە ڕۆڵ و کاریگەریی سیاسی و دیپلۆماسی کۆتایی بە جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا بهێنم، بەڵام تا ئێستا وا نەبووە و منیش نەمتوانیوە ئەم شەڕە ڕایگرم، ئەمەش هەڵدەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ڤلادیمیر پووتین هاوڕێمە، لە ڕاستیدا شەرمەزاری کردووم، بەڵام هەر هەوڵ دەدەم کۆتایی بەو جەنگە بهێنم.

18 ئەیلوول 2025 21:32 305
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025