پایتەخت

هەر ماتۆڕسکیلێک خەڵک بێزار بکات دەستیبەسەردا دەگیرێت

هەر ماتۆڕسکیلێک خەڵک بێزار بکات دەستیبەسەردا دەگیرێت
کورتە

قایمقامیەتی قەزای کفری لێژنەیەکی ئەمنی تایبەت بۆ دەسبەسەراگرتنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی دەبنە هۆی نانەوەی پشێوی و تێکدانی ئارامی شار پێکدەهێنن

لە نوێترین بڕیاردا ئەو ماتۆڕسکیلانەی دەبنە هۆی نانەوەی پشێوی و تێکدانی ئارامی شار و بێزارکردنی هاووڵاتییان دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بە سەرپەرشتی ساهر عەلی جاسم قایمقامی قەزای کفری و ئامادەبوونی لێپرسراوی یاریدەدەرێتی ئاسایشی کفری و بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کفری و نوێنەری بەشی پۆلیسی هاتووچۆی کفری، کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی قەزای کفری بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی قایمقامیەتی قەزای کفری لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی پەیوەست بە ژیانی هاووڵاتییان و دۆخی ئەمنی ناو شار کرا.

جەختی لەوەشکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە دانانی مەفرەزەی هاوبەشی پۆلیس، ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ لە بەشی سەرەوەی بەنداوی باوەشاسوار بەتایبەتی لە شەواندا، لە پێناوی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و ڕێگری کردن لە هەر دیاردە و کارێکی نەخوازراو کە ببێتە هۆی بێزارکردنی ئەو گەشتیار و خێزانانەی بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش سەردانی باخچە خێزانییەکەی بەشی سەرەوەی بەنداوەکە دەکەن.

دووپاتیکردەوە، پێکهێنانی لیژنەیەکی ئەمنی تایبەت بە دەسبەسەراگرتنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی دەبنەهۆی نانەوەی پشێوی و تێکدانی ئارامی شار و بێزارکردنی هاووڵاتییان.

قایمقامیەتی قەزای کفری گووتی: "گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست دژ بە دیاردەی ئۆتۆمبیلی جامڕەش و بێ سەرەتا و بڕاوە و داواکاری بۆ چاودێری کردنی زیاتری ئەو سنورانەی گومانی  هێنانە ناوەوەی ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلانەیان لێ دەکرێت".

18 ئەیلوول 2025 17:05 62
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025