هەر ماڵێک زبڵدانی نەبێت سزا دەدرێت

سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان هۆشدرای دەداتە ئەو ماڵ و خاوەن مارکێتانەی زبڵدانیان نییە
سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان هۆشدرای دەداتە ئەو ماڵ و خاوەن مارکێتانەی زبڵدانیان نییە و دەڵێت: "سزای پێ بژاردن دەکرێن".
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان لە ئاگاداراییەکدا ڕاگەیاند، ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان، خاوەن مارکێتەکان، فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکان دەکەینەوە کە فڕێدانی خۆڵ و خاشاک و زبڵ و پاشماوەی بینا لە شوێنە گشتیەکان و ناوەوەو دەرەوەی سنوری شارەوانیمان ڕێگە پێدراو نیەو قەدەغەیە.
باسی لەوەشکرد، لەلایەن کۆمپانیای پاککەرەوە هەڵدەگیرێتەوە دەبێت سەرجەم لایەن و ماڵ و خاوەن مارکێتەکان و هاوشێوەکانیان دەبێت حاویەی تایبەت بەخۆیان هەبێت بەپێی قەبارەی زبلەکانیان بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسای و پێ بژاردن دەکرێنەوە.
جەختی لەوەشکردەوە، هەر لایەنێکیش کەم تەرخەمی لە کۆمپانیای پاککەرەوە ببینێ پەیوەندی بە سەرپەرشتیاران و سەرۆکایەتیمان بکات ڕێکاری خێرا دەگرینەبەر.
لە کۆتایی ئاگادارییەکدا هاتووە، بەهیوای پابەند بوون ئێمە ئامانجمانە شارێکی پاک و خاوێن بەدی بهێنین بە هاوکاری و هەماهەنگی هەموو لایەک.