خۆڵبارین دەگاتە هەرێمی کوردستان

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی گەیشتنی خۆڵبارین دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە محەممەد کەلاری، شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕاگەیاند، بەهۆی کاریگەری چالاکی بای باشوری خۆرئاوا بەڕێژەی 35 بۆ 40 کیلۆمەتر لەکاژێرێکدا تۆز و خۆڵێکی زۆر بەرز دەبێتەوه.
وادەی گەیشتنی خۆڵبارینەکە بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات، لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ئەوو خۆڵبارینە دەگاتە هەرێمی کوردستان و زۆربەی ناوچەکانی کوردستان دەگرێتەوه.
باسی لەوەشکرد، کاریگەری شەپۆلە خۆڵبارینەکە لە هەرێمی کوردستان مامناوەند بۆ چڕه و کاریگەری زیاتر لەسەر گەرمیان و کەرکوک و هەڵەبجە و دەشتی هەولێر و بەشێکی سلێمانی دەبێت، و ناوچەکانی دیکە بەئاستێکی لاوازتر کاریگەری لەسەردەبێت.
محەممەد کەلاری وادەی کۆتایی هاتنی شەپۆلەکە دەخاتەڕوو، کاریگەری ئەم خۆڵبارینە تا نیوەڕۆ بۆ ئێوارەی ڕۆژی شەمەیە و پاشان کۆتایی پێدێت، هەر لەڕۆژی هەینیش بەدوری نازانم لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و کوردستانی خۆرهەڵات بڕێک بارانی کەم ببارێت.