سێ هاووڵاتیی هەولێر مەترسی لەسەر ژیانییانە

ئاژەڵی دڕەندە سێ هاووڵاتی دەورداوە و مەترسی لەسەر گیانیان هەیە
سێ هاووڵاتیی شاری هەولێر بۆ مەبەستی گەشت و سەفرە چووەتە بەرزایی و تووشی گرفت هاتوون، بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران نوێترین زانیاری دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا ئاگادارکراینەوە سێ هاووڵاتی دانیشتووی پارێزگای هەولێر، مەبەستی گەشت و سەیرا و مانەوە هاتبوونە بەرزیوە لە لایەن ئاژەڵانی دڕندە دەوردراون و مەترسی لەسەر گیانیان دروست بووە.
جەختی لەوەشکردەوە، لەسەرفەرمانی بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیمان کاروان میراودەلی دوو تیم ڕەوانەی شوێنی مەبەست کراوە بە هاوکاری تیمی پۆلیسی خۆجێی سنورەکە.
لەکۆتایی بڵاوکراوەکەدا هاتووە، بە مەبەستی هاوکاری و پاراستنی گیانیان تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی هاووڵاتییەکان.