مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئامادەیە

مووچەی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێم ئامادەیە بۆ خەرجكردن و تەنیا بڕیاری تەیف سامی ماوە
دوای هەردوو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و هەرێم تایبەت بە پرسی هەناردەکردنەویە نەوت و مووچە، ماڵپەڕێکی عێراقی باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات.
ماڵپەڕی بەغداد لیەومی عێراقی لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری حکومەتەوە بڵاویکردەوە، مووچەی تەموزی فەرمانبەرانی هەرێم ئامادەیە بۆ خەرجكردن و تەنیا بڕیاری تەیف سامی ماوە.
ئەوەشی خستەڕوو، نەختینەی دارایی بەردەستە، مووچەش ئامادەیە بۆ خەرجکردن و گواستنەوە، بەڵام چاوەڕێی ڕەزامەندی وەزیری دارایی دەکەن بۆ ناردنی، لەبەرامبەر پابەندبوونی حکومەتی هەرێم بە مەرجە دیاریکراوەکان.
ماڵپەرەکان مەرجی ناردنی مووچە ئاشکرا دەکات، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ماوەی 48 کاتژمێردا، ئەمە جگە لە چارەسەرکردنی پرسی داهاتی ناوخۆ و قبوڵکردنی چارەسەری یاسایی کە لەلایەن ئەنجومەنی شورای دەوڵەتەوە دەربچێت.