لە کۆتایی ئەم هەفتەیە ڕێککەوتن لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت دەکرێت

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم وادەی ڕێککەوتن لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت لەگەڵ بەغدا و بەرەوپێشچوونی دانووستانەکان ئاشکرا کرد
دوای کۆبوونەوەکەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ وادەی واژۆکردنی ڕێککەوتنامە لەسەر هەناردەکردنەوەی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، لە دووتوێی ڕاپۆرتێکدا، وردەکاریی دواپێشنیاری هاوبەشی هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێمی خستەڕوو سەبارەت بە پەلەکردن لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، کە لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندکرا، ئەمەش دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوو، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە، پەسەند کرا و ڕەوانەی بەغدا کرا.
باسی لەوەشکرد، بە پێی لەیەکگەیشتنە نوێیە، سەرەڕای پشتگیری لە جێبەجێکردنی بڕیاری پێشووتری ئەنجومەنی وەزیرانی هەردوولا، کە تەواوی نەوتی بەرهەمهاتووی هەرێم ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات جگە لە بڕی بەکارهێنانی ناوخۆ، ئەم قۆناخەش لەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی سێقۆڵی بۆ هەناردەی نەوت وەستاوە.
وادەی واژۆکردنی ڕێککەتنەکە ئاشکرا دەکات، دانووستانەکان بەرەوپێشچوونی باشیان بەخۆیانەو بینیوە و وا چاوەڕوان دەکرێت، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە، ئەو ڕێککەوتننامەیە گەڵاڵە بکرێت.
جەختی لەوەشکردەوە، تا کاتی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی سێقۆڵیش، هەرێمی کوردستان بەشەنەوتی خۆی ڕادەستی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ دەکات، بۆ ئەم مەبەستە، ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری سامانە سروشتیيەکان و شاندی دانوستانکاری ڕاسپارد.
ئەنجوومەنی وەزیران دووپاتیکردەوە، ڕێکاری پێویست بگرنەبەر و پێویستە حکومەتی فیدڕاڵیش لە بەرانبەردا، پابەندیی خۆی لە ناردنی مووچە دەستبەجێ جێبەجێ بکات.