ئێران باوکێکی بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لە سێدارەدا

ئێران هاووڵاتییەکی وڵاتەکەی بە تۆمەتی فرۆشتنی زانیاری بە مۆساد لە سێدارەدا
بەتۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ دەزگای هەواڵگری و ئۆپەراسیۆنی تایبەتی ئیسرائیل - مۆساد، ئێران هاووڵاتییەکی لە سێدارەدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی ئەنادۆل بڵاویکردەوە، (باباک شاهبازی)، باوکی دوو منداڵ بوو و تەمەنی 44 ساڵ بوو، لەلایەن دادگەی ئێران بەتۆمەتی گواستنەوەی زانیاری بۆ تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل لە ماوەی جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و ئەمڕۆ جێبەجێ کرا.
ناوبراو کاری دەستیی دیزاین و لە پیشەسازی سیستەمی ساردکەرەوە کاری دەکرد، کە پەیوەندی بە کۆمپانیاکانی پەیوەندی، سەربازی و ئاسایشەوە هەبووە، لە سەر کارەکەی خۆی زانیاری بە کارمەندێکی مۆساد بەناوی، (ئسماعیل فیکری) فرۆشتووە، کە لە مانگی 6ـی 2025 لەسێدارەدرا.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تا ئێستا 7 کەس بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لە ماوەی 12 ڕۆژەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە سێدارە دراوە.