پایتەخت

دەست بە خەرجکردنی پارەی دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا 

دەست بە خەرجکردنی پارەی دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا 
کورتە

کێشەی کەمی دەرمان لە سلێمانی چارەسەر کرا و دەستکرا بە خەرجکردنی پارەی دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی

تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان چارەسەرکراوە و ئەمڕۆ دەست بە خەرجکردنی پارەش کراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی  ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەسەر ڕاسپاردەی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی نەشتەرگەری، دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی لە سلێمانی درا, هەر ئەمڕۆ دەستکرا بە خەرجکردنی پارەکە.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکدا هاتووە، ئیتر بەم بڕیارە، کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پێویستی پزیشکی لە سلێمانی، تا کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی هات و چارەسەر کرا.

جێی باسە کێشەی کەمیی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی و کێشەی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی، بوبووە هۆی ئەوەی چەندین نەخۆشخانەی سەرەکی وەک نەخۆشخانەی هیوا (تایبەت بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە)، منداڵبوون، د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان، پسپۆڕییەکانی دڵ و بانکی خوێن ڕووبەڕووی کەمیی تووند لە پێداویستییە پزیشکییەکان ببنەوە.

17 ئەیلوول 2025 12:16 43
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025