تۆمەتباری کوشتنی ژنەکەی گەڕەکی سەرچنار دەستگیرکرا

دوا تێبەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر کوشتنی ژنێکی عەرەب لە سلێمانی پۆلیسی سلێمانی و میسان بەهەماهەنگی توانیان تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن
دوای دوو ساڵ لە لێکۆڵینەوە، پۆلیسی سلێمانی توانیان تۆمەتبارێکی ڕووداوێکی کوشتن لە سلێمانی دەستگیر بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر لەگەڕەکی سەرچناری سلێمانی ژنێکی بەڕەگەز عەرەب لە ماڵێکدا کوژرا، مەفرەزەکانی نووسینگەی لێکۆڵینەوە دواجار توانیان تۆمەتبارەکە لە پارێزگای میسان بە هاوکاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ئەم پارێزگایە دەستگیر بکەن.
لەئێستادا تۆمەتبار (ع، ع، ع) کە بەڕەگەز عەرەبە و هاوسەری کوژراوەکەیە، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکە بەردەوامە.