تەقینەوەیەکی بەهێز لە ئێران ڕوویدا

لە ئێران لە ئەنجامی تەقینەوەی سیستەمێکی غاز باڵەخانەیەک بە تەواوی ڕووخا و 7 کەس گیانیان لەدەستدا
تەقینەوەیەکی بەهێز لە ئێران ڕوویدا و 10 قوربانی لێکەوتەوە
پێگەی مێهری ئێران بلڵاویکردەوە، تەقینەوەی گەورە لە کۆڵانی گۆلشاد لە پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە ناوچەی بەردیسی ئەهوازی باشووری رۆژئاوای ئێران ڕوویدا و بەهۆیەوە باڵەخانەیەک بە تەواوی خاپوور بوو و زیانی گەوری بە دەوروبەری باڵەخانەکەش گەیاند.
دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە، شەش تیمی فریاکەوتن لە بەشی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران و دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی کوتان و لابردنی داروپەردووەکان و گواستنەوەی بریندارەکان بۆ بنکەی تەندروستی کرد.
سەرۆکی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی زانکۆی زانسته پزیشکییەکانی ئەهواز ڕایگەیاند، بەهۆی ئەم تەقینەوەیە، 7 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە 5ـیان پیاون و 2ـانیان ژنن، 3 کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان ڕووداوەکە بەهۆی تەقینەوەی غاز ڕوویداوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی بەردەوامە و بریندارەکانیش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراو