پایتەخت

لەسەر پرسی مووچە ئەنجوومەنی دەوڵەت کۆبوونەوەی کۆتایی دەکات

لەسەر پرسی مووچە ئەنجوومەنی دەوڵەت کۆبوونەوەی کۆتایی دەکات
کورتە

دواین کۆبوونەوەی ڕاوێژکاریی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی پرسی داهاتی نانەوتی هەرێم بەڕێوەدەێت

دوای داخستنی کۆبوونەوەی دوێنی ئەنجوومەنی دەوڵەت، ئەمڕۆ  بۆ جاری سێیەم و کۆتایی کۆبوونەوە ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی ئەو ناکۆکییانەی لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتی نانەوتی کوردستان هەیە، بۆ جاری سێیەم کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری ئەنجام دەدات و تێیدا دەستەی گشتیی ئەنجوومەنی دەوڵەت بەشداریی دەکات و لە کۆی 23 ئەندام، 20 ئەندامی ئەنجوومەنی دەوڵەت بەشدار دەبن، بەڵام هیچ نوێنەرێکی حکومەتی هەرێم تێیدا بەشدار نابن.

سەبارەت بە هۆکاری بەشدارینەکردنی دوو نوێنەرەکەی حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی دەوڵەت، نوێنەرەکان گوتویانە، ئەگەر هەر نوێنەرێکی حکومەتی کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەکە بکات، ئەوا بۆچوونی ئەنجوومەنی دەوڵەت دەبێتە پابەندکاری و دەبێت حکومەتی کوردستان پێیەوە پابەند بێت، بەڵام ئەگەر نوێنەریان بەشدار نەبێت، لە حاڵەتی ئەوەی ئەگەر بەدڵیان نەبوو، ئەوا دەتوانن کەیسەکە ببەنە دادگای فیدراڵی.

هاوکات بۆچوونیان وایە، کە سپاردنی ئەم پرسە بە ئەنجوومەنی دەوڵەت هەر لە بنەڕەتەوە بڕیاری بەغدا بووە و گومانی ئەوە دەکەن، کە نییەتێک هەبێت ئەنجوومەنی دەوڵەت پرسی داهاتی ناوخۆ لە بەرژەوەندیی حکومەتی عێراق یەکلا بکاتەوە، بۆیە دەیانەوێت نوێنەر نەنێرن.


بەگوتەی  ئەندامێکی ئەنجوومەنی دەوڵەت، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ  یەکلاکەرەوە دەبێت و ئەنجوومەنی دەوڵەت بۆچوونی خۆی بە ڕاشکاوی لەسەر پرسی نانەوتی دەردەبڕێت.


ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، ئەنجوومەنی دەوڵەت دووەم کۆبوونەوەی خۆی لەسەر پرسی ناکۆکییەکانی هەردوو حکومەتی و هەرێم و بەغدا لەبارەی داهاتی نانەوتی کۆبوویەوە و بەكڵام بەبێ ئەنجام کۆتایی هات و بڕیاردا دوابخرێت بۆ ئەمڕۆ.

هەر دوێنێ سێشەممە،  ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لە بری پێدانی 16 دۆلار بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت بە کۆمپانیا نەوتییەکان، نەوتیان پێبدات، کۆمپانیای سۆمۆش ڕایگەیاند، سەرجەم گرێبەست و پابەندبوونەکانیان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە تەواو کردووە کە نەوتی هەرێمی کوردستان دەکڕن و هەناردەکردنەوەى ئەو نەوتە، شکۆمەندی عێراق وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی هەناردە بۆ بازاڕی ئەورووپا دەگەڕێنێتەوە.

17 ئەیلوول 2025 09:13 94
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025