جۆرە برنجێکی ئەمریکی گەیشت

بەشەخۆراکی مانگى نوێ دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر هاووڵاتییان
لە چوارچێوەی دابینکردنی بەشەخۆراکی بۆ هاووڵاتییان وەزارەتی بازرگانی عێراق باسی گەیشتنی جۆرە برنجێکی ئەمریکی دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە وه‌زاره‌تى بازرگانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند،برنجێكى زۆرى ئه‌مه‌ریكى گه‌یشتووه‌ته عێراق و له به‌شه‌خۆراكى مانگى نوێ دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر هاووڵاتییان.
جەختی لەوەشکرد، ئه‌مه برنحه بڕى 574،999 تۆن ده‌بێت و گەیشتوه‌ته سنووری ئاوی عێراق.
هۆکاری گەیشتنی برنجەکە بۆ نێو عێراق دەخاتەڕوو، برنجەکە لە چوارچێوەی ئەو گرێبەستانەدا هاتووە کە وەزارەتی بازرگانی بۆ پشتیوانیکردنی ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانە و دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتییان.
جێگەی باسە، هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕازینین بەرامبەر دابەشکردنی برنجی بەشەخۆراک و بەخراپ وەسفی دەکەن.