سکرتێری فاروقی مەلا موستەفا گیانی لەدەست دا

سکرتێر و کەسێکی نزیک لە فاروقی مەلا موستەفا بەهۆکارێکی نادیار و گوماناوی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سکرتێر و کەسێکی نزیک لە فاروقی مەلا موستەفا بەهۆکارێکی نادیار و گوماناوی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی زانیارییەکان کە دەست پایتەخت میدیا کەوتووە، ئەمڕۆ زانیار هیوا، سکرتێری فاروقی مەلا موستەفا لە چیای ئەزمەڕی شاری سلێمانی بەهۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەر لەمبارەیەوە، زرنگ فاروق مەلا موستەفا لە پلاتفۆڕمی فەیسبووک نووسیویەتی: "ئەمڕۆ بەداخەوە کادرێکی لێهاتوومان لەدەستدا، کاک زانیاری گەنجێکی بە سەلیقە و دەست ڕەنگین و ئیداری بوو".
زانیار هیوای کۆچکردوو، لە نێو هاوڕێکان و کەسوکاریدا بە گەنجێکی لێهاتوو زیرەک وەسف دەکرا.
جێگەی باسە، تا ئێستا هۆکاری کۆتایی هێنان بە ژیانی خۆی نەزاندراوە.