هیچ گرەنتییەک نییە بۆ نەفەوتانی مووچە

دارا سێکانیانی لەبارەی مسۆگەربوونی مووچە جەخت لە پابەندبوونی هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا بە یاسا کردەوە
لەم ساڵدا حکومەتی عێراق تەنیا 6 مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خەرجکردووە و ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق چارەنووسی 6 مووچەی ئەمساڵ ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە دارا سێکانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، چارەنووسی مووچەی 6 مانگی ئەمساڵ پەیوەندی بە پابەندبوونی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە هەیە، بە یاسا بەرکارەکان و ڕێککەوتنەکانییان، دەبێت ئیرادەیەکی بەهێزیان هەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە.
جەختی لەوەکردەوە، ئەگەر هەردوو حکومەت مەبەستیان بێت بەدڵنیاییەوە پێدانی مووچەی فەرمانبەرنی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
باسی لەوەشکرد، دڵنیایی بۆ نەفەوتانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە، ئێمە بەرەو بانگەشەی هەڵبژاردن دەڕۆین و پێویستە قوتی فەرمانبەرانی هەرێم نەبێتە ململانێی نێوان عێراق و هەرێم.
دارا سێکانیانی چارەنووسی مووچەی 6 مانگ ئاشکرا دەکات، هیوادارین هەر 6 مووچەکەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدرێت، بەڵام هیچ گرەنتییەک نییە بۆ نەفەوتانی مووچەکانیان.
لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: "فەرمانبەران لەبری ئەوەی پاداشت بکرێن سزادراون، بۆیە ناتوانین بڵێین گرەنتییەک هەیە بۆ ئایا ئەم ساڵ 6 مووچەی مانگەکانی داهاتوو وەردەگرن یاخود چەندی دیکە وەردەگرن".