پایتەخت

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەدان هەلی کار دەڕەخسێنێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەدان هەلی کار دەڕەخسێنێت
کورتە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە ڕێگەی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر سەدان هەلی کار دەڕەخسێنێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر سەدان هەلی کار بۆ هاووڵاتییان دەڕەخسێنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی هەنگاوە ستراتیژییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستیپێکردووە.

باسی لەوەکرد، پڕۆژەکە بەشێکە لە ماستەرپلانی شاری هەولێر و بە شێوەیەکی بازنەیی لە دەرەوەی شەقامی 150 مەتری جێبەجێ دەکرێت. 

جۆری ئەو دارانەی دەچێندرێت دەخاتەڕوو، 7 ملیۆن داری زەیتوون و فستق لەسەر رووبەری دوو کیلۆمەتر پانتایی دەچێندرێن. 

 دووپاتیکردەوە، بۆ دابینکردنی ئاوی پێویست 10 پۆندی گلدانەوەی ئاو لەناو پڕۆژەکەدا دروست دەکرێن.

شایەنی باسە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، پڕۆژەکە ساڵانە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی 140 بۆ 210 هەزار تۆن گازی دووانەئۆکسیدی کاربۆن، مەترسییەکانی بەبیابانبوون و خۆڵبارین کەمدەکاتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزێنێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری جەخت دەکاتەوە، لە رووی ئابوورییەوە، پڕۆژەکە سەدان هەلی کار بۆ دانیشتووانی ناوچەکە دەڕەخسێنێت و بە زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی، پشتیوانی لە ئابووریی هەرێمی کوردستان دەکات.

16 ئەیلوول 2025 15:59 224
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025