موبەڕیدەکانتان بکوژێننەوە کەشوهەوا فێنک دەبێتەوە
 
                
            
        كهشوههوا فێنك دهبێت و دۆخهكه دهگۆڕێت
شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات، کەشوهەوای هەرێمی کوردستان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا فێنک ببێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە خەڵات سدیق، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، ئێوارەی رۆژی هەینی بارستە هەوایەکی سارد بەشەوان و بەرەبەیانی نیمچە فێنک کاتەکانی نیوەرۆ ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەگرێتەوە.
ماوەی کەشوهەوا فێنکەکە ئاشکرا دەکات، بۆ ماوەی 4 رۆژ بەردەوام دەبێت، لەکۆتایی مانگ ئەگەر هەیە هەمان حاڵەت دووبارە بێتەوە.
لەبارەی دەستپێکردنی بارانبارین گووتی: "هیچ ئەگەرێک نییە لەم نزیکانە بارانبارینی تیابێت ئەوەی هەیە یەک دوو ناوجەیەکی کەم نەبێت بەرێژەی یەک ملیم".
خەڵات سدیق جەختیش لەوەدەکاتەوە، زۆربەی ناوچەکانی هەرێم خۆرەتاو دەبێت دەنگۆی هاتنی هەوری زۆر و باران دوورە لەراستیەوە.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        