پایتەخت

شەڕێک لە بەغدا کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە

شەڕێک لە بەغدا کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە
کورتە

لە جەرگەی بەغدای پایتەختی عێراق شەڕێک ڕوویدا

 

لە جەرگەی بەغدای پایتەختی عێراق شەڕێک ڕوویدا، چەکی سووک و مامناوەندی تێدا بەکار هات و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. 

 

ئەمڕۆ دووشەممە، لە ناوچەی عەلاوی کە دەکەوێتە ناوەندی شاری بەغدا، لە  نێوان دوو لایەنی نەناسراو شەڕ و تێکهەڵچوون دروست بوو، کە لە ئاکامدا هاوڵاتییەکی مەدەنی گیانی لەدەستدا و عەمیدێک، ئەفسەرێک و چوار کەسی دیکە بریندار بوون. 

 

سەرچاوە ئەمنییەکانی بەغدا لەمبارەیەوە ڕایانگەیاندووە، هۆکاری شەڕەکە تاوەکو ئێستا نەزانراوە، بەڵام لە کاتی شەڕەکەدا چەکی سووک و مامناوەند بەکار هاتووە و بۆ ماوەیەکی زۆر تەقەیان لە یەکتر کردووە. 

 

پۆلیسی بەغدا ڕایگەیاندووە، کە بەردەوامن لە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ زانیانی هۆکاری شەڕەکە و چەندین کەس لەو پەیوەندییەدا دەستگیر کراون، هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکان یەکێک لە لایەنەکان ئۆتۆمبێلی سەربازیی وەزارەتی بەرگریی عێراقی پێ بووە.

15 ئەیلوول 2025 21:28 234
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025