پارەی گەنمی جووتیاران گەیشت

جووتیارانی هەرێمی کوردستان پارەی گەنمەکانیان وەردەگرن
دوای ئەوەی وەزیری بازرگانی عێراق بەڵێنیدابوو بە خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەزارەتی بازرگانی وادەی دابەشکردنەکە ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە راگەیەنەدراوێکدا لەبارەی شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی 2025 ڕاگەیاند، بڕیارە لەم نزیکانە بڕە پارەیەک وەک بەشی یەکەمی شایستە داراییەکانی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بخرێتە سەر ئەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
جەختی لەوەشکردەوە، وە بە گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە راستەوخۆ دابەش دەکرێت بەسەر جووتیاران.
چۆنیەتی دابەشکردنەکە ئاشکرا دەکات، بەپێی رۆژی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان بەسایلۆکانی هەرێمی کوردستان.
پێشووتر نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم بە پایتەخت میدیای ڕایگەیاندبوو، لەگەڵ وەزارەتی بارزگانی عێراق لەسەر هێڵین و ئەوانیش چاوەڕێ دەکەن پارە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە وەربگرن.