پایتەخت

مارکۆ روبیۆ: حەماس خەڵکی غەززە وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنێت

مارکۆ روبیۆ: حەماس خەڵکی غەززە وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنێت
کورتە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و نەتەنیاهوو چەکدانانی یان لەناوبردنی حەماسیان بە مەرجی سەرەکی وەستانی جەنگ لە غەززە دانا

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تەلئەڤیڤ جەختی لە لەناوبردنی بزووتنەوەی حەماس کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئەلئەڤیڤ ڕایگەیاند، حەماس هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە و سەقامگیری تێکدەدات، هاوکات خەڵکی غەززە وەک قەڵغانی مرۆیی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکار دەهێنێت، بۆیە پێویستە لە ناو ببرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گووتیشی، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین، بوێرییەکی زیاتر بە بزووتنەوەی حەماس دەبەخشێت، ئامانجی حەماس لەناوبردنی دەوڵەتی ئیسرائیلە، بارمتە و مردووەکانی ئیسرائیلیش لە غەززە، پێویستە بەزووترین کات بگەڕێندرێنەوە.

سەبارەت بە هێرشەکەی ئیسترائیل بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەڕ، مارکۆ روبیۆ بێبەری ئەمریکای لەم پرسە دووپات کردەوە و ڕایگەیاند، کە هێرشەکە بڕیارێکی ئیسرائیلیی بوو، هاوکات ئەوان پشتگیری قەتەڕ بۆ نێوەندگیرییەکان دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە، نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی هێرشەکەیان بۆ سەر قەتەڕ ڕایگەیاند، قەتەڕ بووەتە پەناگەیەک بۆ تیرۆرستان، بڕیاری هێرشەکەش من و سەردەکانی سوپا داویانە و بە هەموو شێوەیەک بەرپرسیارەتی هەڵدەگرین، گووتیشی: "ئیسرائیل گەورەترین هاوپەیمانی ئەمریکایە."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، نەتەنیاهوو گووتی،  هێرشەكەمان بۆ سەر سەركردەكانی حەماس لە دەوحە شكستی نەهێنا، پەیامێكمان نارد كە هیچ پارێزبەندییەكیان نییە، وە ئەو باڵەخانانەی کە لە غەززە بۆردوومانیان دەکەین، لەلایەن حەماسەوە وەک پەناگە بەکار دەهێندرێن.

15 ئەیلوول 2025 14:43 49
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025