پایتەخت

575 هەزار تۆن برنجی بەشەخۆراک گەیشت

575 هەزار تۆن برنجی بەشەخۆراک گەیشت
کورتە

برنجێکی تایبەتی ئەمریکی بۆ بەشەخۆراکی هاووڵاتییانی هەرێم و عێراق بە گشتی گەیشت

کەشتییەکی زەبەلاح بە 575 هەزار تۆن برنجی بەشەخۆراکی مانگانەوە گەیشتە عێراق.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نیوخۆی عێراق ڕایگەیاند، کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک لەوەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند کە کەشتی دوورگەی کیسەڵ گەیشتووەتە ئاوی هەرێمی عێراق، کە TURTLE ISLAND بە 574،999 تۆن برنجی ئەمریکی هەڵگرتووە، ئەمەش وەک بەشێک لەو گرێبەستانەی بۆ پاڵپشتیکردنی سەبەتەی خۆراک و دابەشکردنیان بەسەر بریکارەکاندا بەپێی پلانی بازاڕکردن کە بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکراوە.

لەلایەکی دیکەوە، لەما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانیی کە تیمە تەکنیکییەکانی بەندەری ئوم قەسر بەهەماهەنگی لەگەڵ بەشی کۆنترۆڵی کوالیتی، دەستیان کردووە بەدەرهێنانی زانستی نموونەی تاقیگەیی لەو نموونەی ئەو برنجە و تاقیکردنەوەی لە تاقیگەدا.

لەما موسەوی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دوای تەواوبوونی پشکنین و تاقیکردنەوەکانی تاقیگەییەکان، برنجەکە دەدرێتە بریکارەکان و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت.

15 ئەیلوول 2025 14:04 7
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025