پایتەخت

ناوی کارمەندە هەڵبژێردراوەکانی سەر سندووقی دەنگدان بڵاوکرایەوە

ناوی کارمەندە هەڵبژێردراوەکانی سەر سندووقی دەنگدان بڵاوکرایەوە
کورتە

لیستی ناوی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدانی بڵاوکردەوە و 823 هەزار و 187 کەس وەک کارمەندی سەر سندووقەکان وەرگیران

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لیستی ناوی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدانی بڵاوکردەوە و لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکووک زیاتر لە 177 هەزار کەس وەک کارمەندی سەر سندووقەکان وەرگیران.

ئەمڕۆ دووشەممە، كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی تیروپشکی هەڵبژاردنی كارمەندانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی 2025 بڵاوکردەوە.

لە هەرێمی کوردستان، 177 هەزار و 555 کارمەند وەرگیراون کە بەم شێوەیە دابەش دەبن:

- هەولێر 42,458 کارمەند:https://t.me/PaytaxtMedia/19188

- سلێمانی 43,192 کارمەند:https://t.me/PaytaxtMedia/19189

- دهۆک 31,905 کارمەند:https://t.me/PaytaxtMedia/19190

- کەرکووک 46,412 کارمەند:https://t.me/PaytaxtMedia/19191

- نەینەوا 79,251 کارمەند:https://t.me/PaytaxtMedia/19192


جێی باسە بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێویستییان بە زیاتر لە 250 هەزار کارمەند هەیە، بەڵام زیاتر لە 800 هەزار کەس داواکارییان پێشکەش کردبوو، هاوکات بڕی پاداشتەكانیان لە 150 هەزارەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە 400 هەزار دینارە.


ئەمە لە کاتێکدایە، وا بڕیارە لە ڕێککەوتی 11-11-2025ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

15 ئەیلوول 2025 12:07 596
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025