بە تۆمەتی دزینی 126 ملیۆن دینار و 60 مسقاڵ زێڕ دەستگیرکران
 
                
            
        مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ دوو گەنجیان دەستگیر کرد کە تۆمەتی دزینی 126 ملیۆن دینار و 60 مسقاڵ زێڕیان لەسەر بوو
لەسەر سکاڵای هاووڵاتییەک دوو گەنج بە تۆمەتی دزینی پارە و زێڕ دەستگیر کران.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ کەیسێکی دزی کردن دەست پێکرد و توانییان  دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن و دەست بەسەر بڕێک لە پارەی دزراودا بگرن.
ئەم دوو تۆمەتبارە لەلایەن هاووڵاتییەکەوە سکاڵایان لە دژی تۆمار کرا بوو، کە گوایە بڕی 126 ملیۆن دینار و نزیکەی 60 مسقاڵ زێڕیان لێ دزی بوو.
لە ئێستادا تۆمەتباران، کە لە دایکبووی 1999 و 2000ـن، دانیان بە تاوانەکەیان داناوە و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادا ڕاگیراون.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        