هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

خاوەنی ژمارە کاتییەکان ئاگادار دەکرێتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و ئاسانکاری بۆهاوڵاتییان بڕیارماندا بەجیاکردنەوەی پشکنینی ئۆتۆمبێلی بەکار نەهاتوو( ژمارە کاتی سفر کیلۆمەتر)ـی.
هاووڵاتییان و کۆمپانیاکان بەم جۆرەی خوارەوه:
- هەرسێ بنکەی پشکنینی (کەسنەزان ، 32ی پارک ، گوێر) بەیانیان پشکنینی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان جۆری (ژمارەکاتی سفرکیلۆمەتر) لێ ئەنجام دەدرێت.
واتە ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆ مەتری کۆمپانیاکان نابێ لە کاتی دەوامی بەیانیان سەردانی ئەم بنکانەی پشکنین بکەن، تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان.
- بنکەی 32ی پارک لە کاتژمێر (3 تا 6) دوای نیوەڕۆ تایبەتە بە پشکنینی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی سفر کیلۆ مەتری کۆمپانیاکان و هاووڵاتییان.
واتە هاووڵاتییان لەو کاتەی بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێلی کۆمپانیاکان دیاری کراوە ئەوانیش دەتوانن دوای نیوەڕۆ ئۆتۆمبێلەکانیان ببەن بۆپشکنین لە بنکەی پشکنینی 32 پارک تەنیا ئەگەر ژمارەکاتی سفر کیلۆ مەتر بێت.
- ئۆتۆمبێلی ژمارەکاتی بەکارهاتوو هەر وەک پێشوو لە بنکەی پشکنینی 32 پارک بەیانیان پشکنینی بۆ ئەنجام دەدرێت، ئۆتۆمبێلی ژمارە هەولێری تۆمارکراو لەهەردوو بنکەی کەسنەزان و گوێر پشکنینی بۆئەنجام دەدرێت.
هاتووچۆی هەولێر دەربارەی وادەی جێبەجێکردنی بڕیارەکە گووتی: "ئەم بڕیارە بەیانی ڕۆژی دووشەممە دەکەوێتە بواری جێبەجی کردن".