پایتەخت

لە نێو مزگەوتەکان دەف لێدان قەدەغەیە؟

لە نێو مزگەوتەکان دەف لێدان قەدەغەیە؟
کورتە

دەف لێدان لە مزگەوتەکانی عێراق قەدەغە کرا

وەقفی سوننەی عێراق بڕیاریداوە بە قەدەغەکردنی دەف و تەپڵ لێدان لە نێو مزگەوتەکان، لەمبارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافیش بڕیاری وەزارەت ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، وەقفی سوننەی عێراق پەشیمان بووەتەوە لە بڕیارەکەی بەڵام ئەو بڕیارە هیچ پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەو نییە.

 

دووپاتیکردەوە، هەرێمی کوردستان خاوەنی سیادەی خۆیەتی کە وەزارەتی ئەوقاف و ئەنجوومەنی فەتوای کوردستانە و ئەم بڕیارە لای ئێمە هیچ بایەخێکی نییە.

 

نەبەز ئیسماعیل ڕوونیکردەوە، لێدانی دەف وەکو شەرع لە نێو مزگەوتەکان و لەکاتی بۆنە ئاینییەکان ئاسایییە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دیوانی وەقفی سوننە بڕیارێکی دەکرد، بۆ قەدەغەکردنی لێدانی دەف لە کاتی بۆنە ئاینییەکان لە نێو مزگەوتەکاندا.

14 ئەیلوول 2025 21:25 41
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025