پایتەخت

زانایانی چین چەسپێکیان بەرهەمهێنا کە لە سێ خولەکدا ئێسکی شکاو چاک دەکاتەوە

زانایانی چین چەسپێکیان بەرهەمهێنا کە لە سێ خولەکدا ئێسکی شکاو چاک دەکاتەوە
کورتە

بۆ یەکەمجار چەسپێکی تایبەت بە یەکگرتنەوە و چاکردنەوەی ئێسکی شکاوی جەستە بەرهەمهێندرا



لە نوێترین داهێنان لە بواری تەندرووستیدا، وڵاتی چین چەسپێکیان بۆ چارەسەرکردنی ئێسک شکان بەرهەمهێناوە، کە شوێنی نەشتەرگەری دەگرێتەوە.

پێگەی گڵۆبەڵ تایمز بڵاویکردەوە، زانایان لە هەرێمی چێ چیانی چین، چەسپێکیان دروستکردووە بە ناوی "ئێسک-02" کە دەتوانێت لە ماوەی تەنیا 3 خولەکدا ئێسکی شکاوی جەستەی مرۆڤ چاک بکاتەوە.

لەمبارەیەوە لین سیانفانگ، یاریدەدەری سەرۆکی نەشتەرگەری ئێسک لە نەخۆشخانەی Sir Run Run Shaw کە سەر بە زانکۆی بەناوبانگی چیچیانگی چینە، ڕایگەیاند، ئەم جۆرە چەسپە، بە پێچەوانەی دانانی (پلاتین) لە شوێنی شکانەکە، چەسپەکە بە شێوەیەکی سرووشتی لەلایەن جەستەی مرۆڤەکەوە هەڵدەمژێ و ئێسکەکەک چارەسەر دەکات و پێویستی بە نەشتەرگەری ناکات.

ئەم جۆرە چەسپە لەسەر 150 کەس تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتنێکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، بە شێوەیەک، لە یەکێک لە نموونەکان، کەسەکە پێویستی بە دانانی ئاسن و نەشتەرگەری دەبوو، بەڵام لە ڕێگەی ئەم چەسپەوە توانرابوو لەماوەی کەمتر لە 3 خولەک چارەسەری بۆ بکرێت.

14 ئەیلوول 2025 17:14 4
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025