9 ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

بەبۆنەی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 9 پشووی فەرمی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا
لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن 9 ڕۆژ بەسەریەکەوە پشووی فەرمی راگەیەندرا و گوتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، بڕیاردراوە لە رۆژی 5 تاوەکو 13ی تشرینی دووەم واتا مانگی 11، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووبێت.
دەربارەی گرتنەوەی پشووەکە لە هەرێمی کوردستان گووتی: "بە ناوەندەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە، ئەمەش وەک بەکارهێنانی ئەو ناوەندانە بۆ بنکەی دەنگدان".
جومانە غەلای باسی لەوەشکرد، لە مانگی 11دا بەهۆی پرۆسەی هەڵبژاردن، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بۆ ماوەی 9 رۆژ دهوامى فهرمى رادهگیرێت.
بڕیارە لە ڕۆژی 11ـی 11ــی 2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم پارێزگاکان بەڕێوەبچێت.