پایتەخت

ئاماری دەرچووانی پزیشکی بۆ بودجەی خەمڵێنراوی ساڵی 2026 ئامادە دەکرێت

ئاماری دەرچووانی پزیشکی بۆ بودجەی خەمڵێنراوی ساڵی 2026 ئامادە دەکرێت
کورتە

وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاماری دەرچوانی سێییەکەمەکان و بەشە پزیشکییەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا بۆ رەشنووسی بودجەی خەمڵێنراوی ساڵی 2026 ئامادە دەکات

بۆ رەشنووسی بودجەی خەمڵێنراوی ساڵی 2026 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئاماری دەرچوانی سێییەکەمەکان و بەشە پزیشکییەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا ئامادە دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گشتاندنێکدا کە ئاراستەی گشت زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە هەرێم کراوە، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، داوا لە گشت زانکۆکاکان دەکات لە ماوەی یەک مانگدا ئاماری گشتی دەرچوانی سێ یەکەمەکان و دەرچوانی پزیشکی گشتی تەندروستی و پزیشکییەکان هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا، ئەوانەی تاکو ئێستا دانەمەزراون بۆ ساڵانی (2017-2018) تاکو (2024-2025) بۆیان ڕەوانە بکەن.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکدا هاتووە، ئەم داواکارییە بۆ ئەوەیە تا بتوانن لە پێویستی میلاکات و رەشنووسی بودجەی خەمڵێنراوی ساڵی 2026 جێگەیان بکەنەوە.

14 ئەیلوول 2025 14:35 77
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025