پایتەخت

مەلا بەختیار: من بەشێک نەبووم لەو ڕووداوە

مەلا بەختیار: من بەشێک نەبووم لەو ڕووداوە
کورتە

مەلا بەختیار لەبارەی شەڕەکەی لالەزار هاتە دەنگ و گرینگی پڕؤسەی دیمووکراسی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە

دەربارەی ڕووداوەکەی لالەزار، مەلا بەختیار بە توندی هەڵوێستی وەرگرت و گوتی، کە لە سەرەتاوە تا کۆتایی، هیچی قبووڵ نەبووە.

مەلا بەخیتار، مەلا بەختیار، سیاسەتمەداری دیاری کورد لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی دیموكراسی كە لە بەغدا بەڕێوەچوو ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك بەشێك نییە لە دۆخێكی سەربازی نەخوازراو نە لە كوردستان و نە لە سلێمانی، بەهەموو شێوەیەكیش رەتیدەكاتەوە، هیواشی خواست ئەوەی لە سلێمانی روویدا لە هیچ ناوچەیەكی تری عێراق روونەداتەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا ئاوەشی خستەڕوو، "کە لە نێو عێراق هێزی چەكداری گەورەتری هەیە لە كوردستان هەندێك رووداومان بینینى لە بەغدا روویانداوە لە كوردستانیش روویانداوە"، پێشبینیش دەکات، "لەماوەی 5 بۆ 10 ساڵی داهاتوودا شتێك نامێنێت بەناوی هێزی چەكدار و گروپی چەكدار لە عێراق و كوردستان، وە نابێت هیچ هێزێك بمێنێتەوە و ناشمێنێتەوە."

لە بارەی پڕۆسەی دیموکراسیش، جەختی کردەوە، کە دیموکراسی بە لە ڕوانگەی نەتەوە ژێردەستەکانەوە زۆر گرنگترە لەوەی لای نەتەوەی سەردەستەکانە، عێراق نەتەوەی سەردەستەن، ئێمە نەتەوەی ژێردەستەین، بۆیە دیموکراسی بۆ ئێمە وەکو ئاو و هەوا وایە."

14 ئەیلوول 2025 13:14 138
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025