پایتەخت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێک گەیشتە ئیسرائیل

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێک گەیشتە ئیسرائیل
کورتە

بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە مارکۆ رۆبیۆ گەیشتە ئیسرائیل و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە

 تەنیا کەمتر لە هەفتەیەک دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر سەرکردەکانی حەماس لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە ئیسرائیل و جەختی مانەوەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئەو وڵاتە وەک خۆی کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەر لەوەی بە سەردانێک بگاتە ئیسرائیل بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەمریکا "خۆشحاڵ نییە" بە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر سەرکردەکانی حەماس لە قەتەر، بەڵام ئەو هێرشە کاریگەریی لەسەر هاوپەیمانێتیی واشنتن و ئیسرائیل نابێت، ئەوەشی روویداوە، تازە روویداوە. دیارە، ئێمە دڵخۆش نەبووین بەمە، سەرۆکیش بەو هێرشە دڵخۆش نەبوو."

هاوکات هەر ئەمڕۆ، وەزیری دەرەەوەی ئەمریکا گەیشتە تەلئەڤیڤ و وابڕیارە لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆببێتەوە.

ئامانج لە سەردانەکەی روبیۆ بۆ تەلئەڤیڤ، بۆ گوشارخستنەسەر ئیسرائیلە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە و گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ حەماس، لەبەرامبەر ئەم ڕێککەوتنە ئیسرائیلییەکان دەیانەوێ بزانن ئیدارەی ترەمپ چەند نەرمە بەرامبەر بە هەوڵەکانیان بۆ لکاندنی کەناری رۆژئاوا بە ئیسرائیلەوە.

14 ئەیلوول 2025 11:18 46
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025