ماددە قەدەغەکراوەکان لە پاسی عومرەکارە کوردەکان بووە؟

ڕوونکردنەوە لەسەر دەنگۆی گواستنەوەی ماددەی قەدەغەکراو دەدرێت
هەزارەها عومرەکاری کورد و عەرەب لەسەر سنووری سعودیە کیشەیان بۆ دروست بوو بەهۆی گواستنەوەی ماددەی قەدەغەکراو.
ئەمڕۆ شەممە کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان بە پاتەخت میدیای راگەیاند، کێشەی پاسەکانی عومرەکارە کورد و عەرەبەکان چارەسەرکراوە، چونکە دەنگۆی ئەوە هەبووە کە ماددەی قەدەغەکراو لە نێو پاسەکاندا بووە.
جەختی لەوەشکردەوە، نزیکەی 60 پاسی عومرەکار کێشەی چوونەژوورەوەی سنووری سعودیایان هەبووە.
باسی لەوەشکرد، سعودیە مافی خۆیەتی ڕێگە نەدات ماددەی قەدەغەکراو نەچێتە وڵاتەکەی.
کاروان ستوونی دەربارەی ماددە قەدەغەکراوەکان هی عومرەکارە کوردەکان بووە گووتی: "نەخێر ماددەکان هی عومرەکارە کوردەکان نەبووە".
جێگەی باسە، دەستەی حەج و عومرەی عێراق ئاشکرای کرد، هەندێک ماددەی قەدەغەکراویان بردووەتەوە نێو پاسی عومرەکاران و هەوڵیانداوە ماددەکان بگوازنەوە.