پایتەخت

کەی پارەی جووتیارانی هەرێم دەگات؟

کەی پارەی جووتیارانی هەرێم دەگات؟
کورتە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم نوێترین زانیاری لە بارەی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی خستەڕوو

ماوەی 14 ڕۆژە وەزیری بازرگانی عێراق بەڵێنی داوە شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم زانیاری لەسەر گەیشتنی پارەکە دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ شەممە نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازیی هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای راگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق لە هەفتەکانی ڕابردوو داوایان لێکردین بە نووسراو بڕی گەنمی وەرگیراو و پڕی پارەی پێویست ڕەوانە بکەین.

جەختی لەوەشکردەوە، تا ئێستا ئاگادار نەکراوینەتەوە لە وەرگرتنی چەکی پارە، خەرج نەکردنی شایستە داراییەکان تەواوی عێراق دەگرێتەوە.

باسی لەوەشکرد، لەگەڵ وەزارەتی بارزگانی عێراق لەسەر هێڵین و ئەوانیش چاوەڕێ دەکەن پارە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە وەربگرن.

دەربارەی فەوتانی پارەی گەنمی جووتیاران گووتی: "هیچ هۆکارێک نییە پارە نەیەت، ئەمە بابەتێکی سیاسی نییە و بەڵکو تەکنیکی و ئیدارییە پارەکە هەر دەگات".

ڕوونیکردەوە، هۆکاری دواکەوتنی شایستە دارییەکانی جووتیارانی هەرێم ئێمە نین و هەموو ڕێکارییەکانمان کردووە و چاوەڕوانین پارەکە بگات و ڕاستەوخۆ دابەشی بکەین.

نەوزاد شێخ کامیل دووپاتیکردەوە، دوای ئەوەی پارەکە دەگات بەگوێرەی ڕۆژی وەرگرتنی گەنمەکانیان شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.

لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو جووتیارانەی 25 تەن گەنمیان ستکردووە بەیەک گوژمە پارەکە وەردەگرن.

شایەنی باسە، نرخی گەنمی دەرەجە یەک 800 دینارە و گەنمی دەرەجە دووش 850 دینارە.

13 ئەیلوول 2025 17:04 91
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025