زانیاری لەسەر درۆنە خۆکوژییەکەی بەغدا ئاشکرا کرا

ئەو درۆنەی لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتە خوارەوە دەرکەوت فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بووە و تەنیا بۆ مەبەستی وێنەگرتن بووە
بەشێک لە میدیاکانی عێراق بڵاوینکردەوە، درۆنێکی خۆکوژی لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتووەتەوە خوارەوە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداش زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، دەمانەوێت بۆ ڕای گشتی ڕوون بکەینەوە کە ئەو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەی لە دەوری ناوچەی سەوزدا خراوەتە خوارەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بووە کە تەنیا بۆ مەبەستی وێنەگرتن بووە.
هۆکاری کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە دەخاتەڕوو، کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە بەهۆی هەڵەی تەکنیکییەوە بووە.
لە بەشێکی دیکەدا داوایەک ئاڕاستەی دەزگاکانی راگەیاندن دەکات، داوا دەکەین لە ڕاپۆرتکردنی زانیاریدا ورد بن و خۆیان لە دەنگۆ بەدوور بگرن.