سێ توالێت بۆ قوتابخانەیەک بە 180 ملیۆن دینار دروست کراوە

لە عێراق گەندەڵییەکی گەورە ئاشکرا کرا و تێیدا ملیۆنان دینار بۆ دروسکردنی توالێتی قوتابخانەیەک خەرج کراوە
پەرلەمانتارێکی عێراقی گەندەڵییەکی نوێی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێت، سێ توالێتیان بۆ قوتابخانەیەک دروست کردووە کە 180 ملیۆن دینار تێچووی هەبووە.
گەندەڵی دوای گەندەڵی، ئەمە چیرۆکی هەموو ڕۆژێکی عێراقە کە بەرۆکی زۆربەی بەرپرسان و کاربەدەستانی ئەو وڵاتەی گرتووە، لە نوێترین ئاشکرا کردنیشدا ئەمیر مەئمووری پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق گەندەڵییەکی نوێی وەزارەتی پەروەردەی ئەو وڵاتەی ئاشکرا کردووە و ڕایگەیاندووە، کارەساتێکی گه‌وره‌یه كه سێ توالێت به 180 ملیۆن دینار دروست كراون.
ئه‌میر مه‌ئمووری په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی عێراق ئەوەشی ڕاگەیاندووە، به‌ڵگه‌مان له‌به‌ر ده‌سته كه بۆ دروستكردنی سێ توالێت له قوتابخانه‌یه‌كدا 180 ملیۆن دینار خه‌رج كراوه كه به‌و پاره‌یه ده‌توانرێ خانوویه‌كی ته‌واو دروست بكرێ و ئه‌و بڕه پاره‌یه زۆره و گه‌نده‌ڵی تێدا كراوه.
ئەو پەرلەمانتارەی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، کە ئه‌مه گه‌نده‌ڵییه و به خراپ به‌سه‌ر حكوومه‌تدا ده‌شكێته‌وه كه له ژماره‌یه‌ك داموده‌زگا حكوومیه‌كاندا ده‌كرێت، بۆیه پێویسته ده‌زگاكانی چاو‌دێر، چاو كراوه‌بن و زوو لێپێچینه‌وه‌ی خۆیان له‌باره‌ی هه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كه‌وه ده‌ست پێبكه‌ن.