پایتەخت

سەیری فیلم و درامای بیانی بکەی لە سێدارە دەدرێیت

 سەیری فیلم و درامای بیانی بکەی لە سێدارە دەدرێیت
کورتە

لە وڵاتێک سزای لەسێدارەدان بۆ ئەو کەسانە دەردەچێت کە سەیری فیلم و درامای بیانی دەکەن

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، لە کۆریای باکوور هەر کەسێک لە کاتی سەیرکردنی فیلم و درامای بیانیدا دەستگیر بکرێت، لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا دەسەپێنرێت. 

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی تایبەیتدا ڕایگەیاندووە، لەم سەردەمەدا هیچ گەلێک وەکو هاووڵاتییانی کۆریای باکوور لە ژێر گوشاردا نییە، حکومەتی کۆریای باکوور ئێجگار  زۆر لە جیهان دابڕاوە و خەڵکەکەی دەخاتە ژێر گوشارێکی تووندەوە، کاری زۆرەملێیان پێدەکات و ئازادییەکانی بە زۆرینە کاڵ کردووەتەوە. 

نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتەکەیدا پشتی بە چاوپێکەوتن لەگەڵ زیاتر لە 300 کەس بەستووە کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لەو وڵاتە هەڵاتوون، ئەوان گێڕاویانەتەوە کە لەو ماوەی ئەم ساڵانەی دوایدا ڕێژەی لەسێدارەدان لەو وڵاتە زیاتر بووە و لەسێدارەدانەکەش بە شێوەی تەقەلێکردن لە شوێنی گشتیدا بووە، تاوەکو خەڵکی دیکە زیاتر بترسێن و یاسا تووندەکانی ئەو وڵاتە پێشێل نەکەن. 

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای بوونی یاسای تووند و سزای قورس بۆ زۆربەی مافەکانی مرۆڤ کە لە کۆریای باکوور قەدەغە کراون، سەیر کردنی دراما و فیلمی بیانیش سزای لەسێدارەدانی لەسەرە و وەکو بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە سەیر دەکرێت، هەر کەسێک لە کاتی سەیر کردنی فیلمی بیانیدا دەستگیر بکرێت لەسێدارە دەدرێت.

13 ئەیلوول 2025 11:40 7
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025