پایتەخت

خواردنی شیرینی چ زیانێکی هەیە؟

خواردنی شیرینی چ زیانێکی هەیە؟
کورتە

کاریگەرییە خراپەکانی زۆر خواردنی شیرینی چییە؟

 

خواردنی شیرینی لە نموونەی، شەکەر، کێک چوکلێت، دەتوانن کاریگەرییەکی خراپ لەسەر تەندروستی مرۆڤ درەست بکەن.

 

لێرە چەند خاڵیکی سەرەکی دەخەینەڕوو کە زیانەکانی زۆر خواردنی شیرینی ئاشکرا دەکات:

 

1- زیارد بوونی کێشی لەش:
زۆر خواردنی شیرینی بەهۆی ئەوەی کالۆری زۆری تێدایە وادەکات چەوری لەشت زیاد بکات بە تایبەت لە ناچەی کەمەر و ورگ و شێوازی ناڕێک بە جەستەت دەبەخشیت.

2- نەخۆشییە درێژخایەنەکان:
زۆر خواردنی شەکر و شیرینی تووشی چەندین نەخۆشی درێژخایەنت دەکات لەوانە: نەخۆشی شەکرە لە خخۆری دووەم کە زۆر مەترسیدارە و ڕێژەیەکی زۆری خەڵک بە دەستی ئەم نەخۆشییە دەناڵێنن.

3- لەناو چوونی ددانەکان:
کاتێک شیرینی دەخۆیت ئەوا شەکر وادەکات تەواوی بەکتریا سوودبەخشەکانی نێو دەمت لەناو بجێت و وردە وردە ددانەکان لەناو بچن.


4- کاریگەری لەسەر هەستەکانت دەبێت، خواردنی شیرینی وات لێدەکات بە شێوەیەکی کاتی هەست بە خۆشی کاتی بکەی بەلام دواتر وردە وردە خەمۆکی ڕووت تێدەکات.

هەر لەبەر ئەو هۆکارانەی سەرەوە، پزیشکەکان پێداگری لەوە دەکەن کە تا دەتوانین خۆمان لە خواردن یان لە زۆر خواردنی شیرینی بەدوور بگرین.

12 ئەیلوول 2025 15:42 3
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025