پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و کەشەکە سارد دەبێت

کەشناسی هەرێم ئاشکرای دەکات پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و کەشەکە سارد دەبێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم پەلە هەور لە ئاسمان دەبیندرێت، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و لە ئاست ڕۆژانی ڕابردوو.
پیشبینییەکانی 48 کاتژمێری داهاتووی کەشناسی هەرێم:
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی 12-09-2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ کەمێک پەڵە هەور لە هەندێک ناوچە .
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10– 20 )کم/ک.
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزيك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە نەحشەکەدا ئاماژەى پێکراوە .
سبەى شەممە 13-09-2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10– 20 )کم/ک.
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / بە 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێکراوە :
هەولێر : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆک : 37 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان 41 پلەی سیلیزی