پایتەخت

یەکەم حزبی ژنان بە فەرمی لە عێراق دامەزرا

یەکەم حزبی ژنان بە فەرمی لە عێراق دامەزرا
کورتە

وەرچەرخانێکی مێژویی لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ژنان لە عێراقدا ڕوویدا

یەکەم حزبی ژنان بە فەرمی لە عێراق دامەزرا

لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ماڵپەڕی (باس بلوی) ئەمریکی، جیهان ئەل تەیی، سەرۆکی یەکەم حزبی ژنان لە عێراق ڕایگەیاند، ناوی حزبەکەمان ناوە (پارتی ئەلمەودەت)، ئەمەش دەبێتە وەرچەرخانێکی مێژویی لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ژنان لە عێراقدا".

لە درێژەی قسەکانیدا گووتی، حزبەکەیان لە ساڵی 2023ـەوە دوای پەسەندکردنی یاسای ئەنجومەنە خۆجێییەکان، دەستیان بە کارکردن لەسەر دامەزراندنی حزبەکەیان کردووە و نزیکەی 2 ساڵ بەردەوام بووە تا ئەوکاتەی لە 6ـی ئایاری 2025 مۆڵەتی وەرگرتووە، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی دامەزراندنەکە،م نەیانتوانی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بەشدار بن.

دامەزرێنەری پارتی ئەلمەودەت جەختی دەکاتەوە، کە دامەزراندنی حزبەکەیان بەرەوپێشچوونێکی مێژووی دەبێت لە عێراق، وە دروستبوونی ئەم حزبە بەهۆی جیاکاری دژ بە ژنان هاتووەتە کایەوە، چونکە ژنان زیاتر لە نیوەی ژمارەی نایشتووانی عێراق پێدەهێنن و بەڵام بەشێوەیەکی سیستەماتیکی لە مەیدانی سیاسی و بڕیاردان بێ بەش کراون.

 و لە ئێستادا ئەو حزبە زیاتر لە حەوت هەزار ئەندامی لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستانەوە هەیە".

جێی باسە، ژنان بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1980 چوونە ناو پەرلەمانەوە و لە 2005 پشکی 25٪ دامەزرا بۆ دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی ژنان، هەرچەندە لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانەدا ئەم ڕێژەیە زیادی کردووە، بەتایبەتی لە ساڵی 2021 کە 98 ژن هەڵبژێردران و ڕێژەکە بووە 28.9 لە سەدی 329 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران کە تاکە دەزگای پەرلەمانی عێراقە، بەڵام ئەم ئامارانە جیاوازییەکی گەورە لە نێوان ڕەەگزی ژن و پیاو لە کاروباری سیاسیدا دەخەنەڕوو.

12 ئەیلوول 2025 13:22 85
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025