سەرۆکوەزیرانی قەتەر: پێویستە نەتەنیاهوو دادگەیی بکرێت

سەرۆکوەزیرانی قەتەڕ لەسەر هێرشەکەی ئیسرائیک بۆ سەر وڵاتەکەی هاتە دەنگ و داوا دەکات نەتەنیاهوو دادگەیی بکرێت
سەرۆک وەزیرانی قەتەر دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر شاری دەوحە ڕایگەیاندووە، هێرشەکە وەحشیانە بووە و پێویشتە بنیامین نەتەنیاهوو دادگایی بکرێت.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، محەممەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم ئال سانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوەی قەتەر، هێرشەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی بە وەحشیانە ناو برد و داوای کرد بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دادگەیی بکرێت.
ئال سانی کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا سەرکردایەتی هەوڵەکانی نێوەندگیری دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە، بە ئەو هێرشە، نەتەنیاهووی تۆمەتبار کرد بەوەی هەر هیوایەک بۆ ئازادکردنی بارمتەکان هەبوو لەناوی بردووە.
سوپای ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە هێرشی کردە سەر پێگەکانی سەرکردەکانی حەماس لە دۆحەی پایتەختی قەتەر، سەرچاوە هەواڵییەکان دەڵێن، شەش ئەندامی بزووتنەوەی حەماس لەم هێرشەدا کوژراون، بەڵام هێشتا ڕوون نییە کە ئایا سەرکردە باڵاکانی ئەو گرووپە لە نێو کوژراوەکاندا بوون یان نا.