وادەی ئەنجامدانی تیروپشک بۆ کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان ئاشکرا کرا

ڕۆژی یەکشەممەی داهاوو بۆ ئەنجامدانی تیروپشک بۆ کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان دیاری کرا
ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیاران وادەی ئەنجامدانی تیروپشک بۆ کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان و کرد لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، دکتۆرە ئەحلام جابری، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیاران، بە ڕۆژنامەی "سەباح"ـی ڕاگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 14-9-2025، وەک ڕۆژی ی ئەنجامدانی تیروپشک بۆ کارمەندانی بنکەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران دیاری کراوە.
جێی باسە بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێویستییان بە زیاتر لە 250 هەزار کارمەند هەیە، تا ئێستاش زیاتر لە 800 هەزار کەس داواکارییان پێشکەش کردووە، هاوکات بڕی پاداشتەكانیان لە 150 هەزارەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە 400 هەزار دینارە.
ئەمە لە کاتێکدایە، وا بڕیارە لە ڕێککەوتی 11-11-2025ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.