تهرمى بهرپرسێكى باڵاى حهماس له قهتهر دۆزرایهوه

لە میانەی لێکۆلێنەوەکان لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ قەتەڕ کوژرانی بهرپرسێكى باڵاى حەماس پشتڕاستکرایەوە
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەیەکی قەتەڕ، تەرمی بەرپرسێکی باڵای حەماس دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی نێوخۆی قەتەڕ ڕایگەیاند، ناسنامەی سێیەم کەسی کوژراوی لەهێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر سەرکردەکانی حەماس پشتڕاستکردەوە، یەکێک لە تەرمەکان بەناوی "جیهاد ریاح حەسەن لەبەد"ـە.
هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی نێوخۆی قەتەڕ، لە شوێنی ڕووداوەکە پاشماوەی جەستەی مرۆڤ دۆزراونەتەوە، کە تاوەکو ئێستا ناسنامەیان ئاشكرا نەکراون.
لەمبارەیەوە تیمێکی تایبەت پێکهێندراوە، کاردەکەن بۆ دەستنیشانکردنی قوربانییەکان، هەروەها هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستنیشانکردنی دوو کەسی دیکە، کە تا ئێستا بێسەرووشوێنن.
پێشووتریش، بزووتنەوەی حەماس، گیان لەدەستدانی 5 کەسی لە هێرشەکەدا پشتڕاس کردبوویەوە، ئەوانیش هیمام حەیا، کوڕی خەلیل حەیا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حەماس، جیهاد لەبەد ئەبو بیلالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی خەلیل حەیا و سێ لە یاریدەدەرەکانیان، وە یەکێک لە کارمەندانی ئاسایشی قەتەریش لەو هێرشەدا کوژراوە.
ئەمە لە کتێکدایە، سێشەممەی ڕابردوو، ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی ئاسمانی بۆ سەر شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر کرد، ئامانجیان کۆبوونەوەی سەرکردە باڵاکانی حەماس بوو کە لەکاتی هێرشەکەدا، شاندی حەماس تاوتوێی پێشنیازە نوێیەکەی ئەمریکایان دەکرد بۆ ئاگربەست لە کەرتی غەززە.